گۆڕانکاری لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای فەرەنسا دەکرێت

پاریس، فەرەنسا
پاریس، فەرەنسا

K24 – هەولێر:

کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند، پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای فەرەنسا بۆ لەمەودوا لە سەنتەری خزمەتگوزاری (TLS) لە هەولێر دادەندرێت و لە سەنتەری خزمەتگوزاری (VFS Global) نامێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ـی کانوونی یەکەمی 2023) کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر لە میانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە رێککەوتی(3ـی 1ـی 2024)ـەوە دۆسیەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای فەرەنسا لە سەنتەری خزمەتگوزاری (TLS) لە هەولێر دادەنرێت، هەروەها لە سەنتەری خزمەتگوزاری (VFS) هیچ مامەڵەیەکی داواکردنی ڤیزای فەرەنسا لە رێککەوتی 28ـی 12ـی 2023ـەوە وەرناگرێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بۆ زانیاری وەرگرتن و ئامادەکردن و پێشکەشکردنی داواکارییەکان، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی خۆتۆمارکردن لەسەر وێبسایتی France-visas وەربگرن، هەروەها ماڵپەڕەکانی:

https://visas-fr.tlscontact.com/visa/iq/iqEBL2fr/home

https://france-visas.gouv.fr

هەموو زانیارییەکان تایبەتن بە رێنوێنیکردن لە رێکارەکان و یارمەتیدان لە هەموو قۆناغەکانی داواکارییەکانی هاووڵاتییان لە ئامادەکردنی دۆسیە، وەرگرتنی وادەی چاوپێکەوتن، دانان و بەدواداچوونی مامەڵاکان بەردەستن.

ناونیشانی سەنتەری پێشکەشکردنی داواکارییەکانی ڤیزا:

TLS Contact، سەنتەری کارگێری جیهانی/ شەقامی گوڵان، بەرامبەر ستێر تاوەر و کونسوڵخانەی تورکی لە هەولێر.

ژمارەی تەلەفۆن: 07835415200

ئیمەیل: malito:https://visas-fr.tlscontact.com/inquiry/iq/EBL2fr

وێبسایت: https://visas-fr.tlscontact.com/visa/iq

کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا بە تەنیا دەسەڵاتی رێگەپێدراو دەمێنێتەوە لە بڕیاردان لە پێدانی ڤیزا

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی وێبسایتی کونسوڵخانە بکەن:

https://iq.ambafrance.org/-Consulat-General-de-France-a-Erbil

و
Fly Erbil Advertisment