بانکی ڕەشید: هەر گەشتیارێک دەتوانێت ئێستا سێ هەزار دۆلاری کاش وەربگرێت
K24-هەولێر :
بانکی رەشید رایگەیاند: ئێستا هەر گەشتیارێک بەپێی چەند مەرجێکی دیاریکراو، بڕی سێ هەزار دۆلاری کاش وەربگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممەی(9-ی کانوونی دووەمی 2024)، بانکی رەشید بەپێی راگەیاندراوێکی بلاوکردەوە، تێیدا ئاشکرای کردووە، هەر گەشتیارێک دەتوانێت بەپێی چەند مەرجێک، بڕی سێ هەزار دۆلاری کاش وەربگرێت بەپێی مەرجی ئەوەی، گەشتیار پیویستە،
ڕەگەزنامەی عێراقی بێت و تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا، پاسپۆرتی کارا بێت و پلیت گەشتکردنی هەبێت لەگەڵ بوونی داواکاریی تایبەتی.
راگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، گەشتیار پێویستە مانگی جارێک داوای ئەو بڕە دۆلارە بکات بۆ مەبەستی گەشتکردن، بە لەبەرچاوگرتنی وڵاتانی قەدەغەکراو، زیاتر لە جارێکیش ناتوانی لە مانگێکدا داوای ئەو بڕە دۆلارە بکەی، چونکە داواکە رەت دەکرێتەوە، پێویستە داوای وەرگرتنی دۆلارەکە 72 کاتژمێر بەر لە گەشتەکە پێشکەش بکرێت.