سەرۆکی ئیستۆنیا گەیشتە هەولێر
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەمممە 17/1/2024، ئالار کارێس سەرۆکی ئیستۆنیا گەییشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لێکرا.
نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، سەرۆکی ئیستۆنیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە، پرسی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆک بارزانی و ئالار کارێس، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیستۆنیایە، هاوکات پرسی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە دەبێت، چونکە ئیستۆنیا ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە دژی داعش، لە ساڵی 2014 لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق، ئیستۆنیا یەکێک بووە لە ئەندامە کاراکانی ئەو هاوپەیمانیەتییە و هاوکاری پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووە.
دوێنێ سێشەممە 16/1/2024، ئالار کارێس سەرۆکی ئیستۆنیا، بە یاوەری شاندێک گەیشتە بەغدا، لە دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆککۆمار و بەرپرسانی عێراق، جەختیان لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە کردەوە.

نوێدەکرێتەوە..