پاپای ڤاتیکان هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەکات
K24 – هەولێر
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لە گوتاری هەفتانەیدا لە ڤاتیکان هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئیدانە کرد و و داوای کرد، رێگه له تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگیرێت.
پاپا فرانسیس له كاردانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هەولێر، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی و سه‌ره‌خۆشی بۆ قوربانیانی هێرشه‌كه، كه هاووڵاتی سڤیلی كرده ئامانج، رایگه‌یاندووە، لە پەیوەندی باشی دراوسێکاندا ئەمجۆرە کردەوانە نییە، بەڵکو پەنا بۆ دانووستان و هاوکاریی یەکتر دەبردرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم، خۆیان لە هەر هەنگاوێکی فراوانترکردنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیناریۆکانی شەڕ بەدوور بگرن.
شەوی 16/1/2024 هەولێری پایتەخت لە رێگەی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسداران کرایە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی مەدەنی شەهید و شەشی دیکەی برینداربوون، قاسم ئەعرەجی سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی عێراق وێڕای رەتکردنەوەی بانگەشەکانی ئێران، گوایە بنکەیەکی مۆسادی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، رایگەیاند، ئەو خانووەی کراوەتە ئامانج ماڵی بارزگانیکی کوردە، کە ژن و منداڵی تێدابووە.