هیشام روكابی: عێراق یاداشێتێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
K24 - هەولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به سه‌رپه‌رشتی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر پێكهێنراوه. ده‌شڵێت، یاداشێتێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024) هیشام روكابی، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به سه‌رپه‌رشتی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر پێكهێنراوه.
راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لیژنه‌كه ده‌بێت راپۆرتی كۆتایی له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا پێشكه‌ش بكات. روونیشیكرده‌وه، عێراق یاداشێتێكی له باره‌ی رووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاماده كردووه و پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
هیشام روكابی جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئێران به‌هۆی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌ولێر رێككه‌وتنه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی پێشێل كردووه، بۆیه عێراق له به‌رامبه‌ردا هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی و دیپلۆماسی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".