پاکستان بە مووشەک وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەداتەوە
K24 - هەولێر
ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری دەزگای هەواڵگری پاکستانەوە بڵاوکردووتەوە، سوپای پاکستان چەند ئامانجێکیان لەناو خاکی ئێراندا بۆردوومان کردووە.
بەرپرسانی هەواڵگری پاکستان باسیان لەوەشکردووە، بارەگای چەند گرووپێکی چەکدارییان لەناو خاکی ئێران بە ئامانج گرتووە.
جەختیان لەوەشکردەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەتی پاکستان راگەیەندراوی فەرمی لەسەر ئەنجامدانی هێرش لەناو خاکی ئێران بڵاودەکاتەوە.
میدیا ئێرانییەکانیش ئاشکرایانکردووە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە باشوور ئەو وڵاتە بیستراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، 16ی ئەم مانگە سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیکردە سەر چەند پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکانی لە هەرێمی بلوچستانی پاکستیان، کە بەهۆی هێرشەکانەوە دوو منداڵ کوژران.