رووسیا: ئەرکی لە پێشینەمان ئازادکردنی بارمتەکانی غەززەیە
K24 - هەولێر
نێردەی تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئازادکردنی بارمتەکانی کەرتی غەززە یەکێکە لە ئەرکە لە پێشینەکانی رووسیا.
میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کەس وکاری هاووڵاتییەکی رووسیا کە لەکەرتی غەززە بە بارمتە گیراوە، رایگەیاند، "ئەمە پرسێکی مرۆیی گرنگە، یەکێکە لە ئەرکە لە پیشینەکانمان".
ئاماژەی بەوە شکردووە، دەسەڵاتدارانی رووسیا خێزانەکەی لۆبانۆڤیان ئاگادارکردووەتەوە سەبارەت بە" هەوڵە بەردەوامەکانی دیپلۆماتکارانی رووسیا بۆ ئازادکردنی".
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا جەختیکردەوە، کاری بەردەوام بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییانەی لە کەرتی غەزە دەستگیرکراون "ئەنجامە خواستراوەکانی بەدەستهێناوە و بەردەوام دەبێت."
بەرپرسانی رووسیا رایانگەیاند، ژمارەیەک هاووڵاتی رووسی لەنێو ئەو بارمتانەدان کە حەماس گرتوونی، ئەمەش دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بۆ سەر ئیسرائیل هات، کە بزووتنەوەی حەماس زیاتر لە 100 بارمتەیان لە چوارچێوەی رێککەتنێکدا ئازادکرد.