ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا گەرەنتی هاوکاریکردنی ئۆکرانیا ناکات

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا "مایک جۆنسن" رەتیکردەوە گەرەنتی رەزامەندی کۆنگرێس بکات بۆ بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا، جەختی لەسەر گرنگی چاودێریکردنی شوێنی مەبەستی ئەو ملیارەها دۆلارە کردەوە کە خەرجکرکراوە، هەروەها داڕشتنی ستراتیژییەکی روون بۆ ئەم پاڵپشتییە پیویستە.

سەبارەت بە رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەسەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا، جۆنسن بە "سی ئێن ئێن"ـی گوت: "دەبینین".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکات ئیدارەی ئەمەریکا ستراتیژێک بۆ کارکردن لە ئۆکرانیا و ئامانجە کۆتاییەکانی دیاری بکات، هەروەها چاودێریکردنی ئەو پارانەی بۆ کیێڤ خەرج دەکرێن، جگە لە ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی لە سیستەمی کۆچبەریدا.

گوتیشی: من لە گرنگی دارایی ئۆکرانیا تێدەگەم، ئەو مەترسییەی کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن دەیخاتە سەر سیستەمی جیهانی، ئەگەر رانەگیرێت دەتوانێت چی بکات، بەڵام دەبێت چاودێری شوێنی مەبەستی پارەی باجدەران بکەین، من دەڵێم: "ئەو دۆخەی ئێستا قبوڵ ناکرێت".

جۆنسن راشیگەیاند، "ناتوانین به بێ ستراتیژێکی روون ملیاران دۆلار خه رج بکه ین، لەکاتی کۆبوونەوەکانمان دیسان به سەرۆک بایدنم گوت، پێویسته ستراتیژەکە و ئامانجی کۆتایی له ئۆکرانیا روون بکەینەوە و لەگەڵ ئەو ئەنجامەی هەوڵی بەدیهێنانی بۆ دەدەین".