باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق: بەردەوامین لە پشتگیرکردنی هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەی وەزیری پێشمەرگە و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق
کۆبوونەوەی وەزیری پێشمەرگە و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق

K24 - هەولێر

 وەزیری پێشمەرگە و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، تاوتوێ دەکەن. باڵیۆزی کەندا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2024، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، پێشوازی لە کاتی بەنکە، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد، لە میانەی کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەردوولادا، باڵیۆزی کەنەدا، سەرەخۆشی خۆی و ووڵاتەکەی بۆ  قوربانیانی کارەساتەکەی چەند رۆژی رابردووی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە هەولێر کرد، گوتیشی: "وڵاتەکەی به‌رده‌وام دەبێت لە  پشتگيريکردنی هه‌رێمى كوردستان".

هەروەها دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

لای خۆیەوە وەزیری پێشمەرگە، ستایشی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی راوێژکاران و سەربازانی کەنەدای لەهەرێمی کوردستان کرد.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و رێگری له‌ فراوانبوونى گرژی و ئاڵۆزييه‌كان کرد.