کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی باسی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر نەکرد

K24-هەولێر:
کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی ئارامی و ئاسایشی عێراق، باسی هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر هەولێر و هەرێمی کوردستان نەکرد.
ئەمڕۆ پێجشەممە(18 ی کانوونی دووەمی 2024)، میدیاکانی عێراقی بڵاویان کردەوە، هەریەک لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی، هادی عامری و،سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز لە نووسینگەی فالح فەیاز کۆبوونەوە بۆ قسە کردن لەسەر پرسی ئارامی و ئاسایشی سیاسی، لەگەڵ پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی کە خزمەت بە وڵات و بەرژەوەندییەکانی بکات، بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر نەکردووە کە سەروەریی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئەو سێ لایەنە دووپاتیان لە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت کردۆتەوە لە دۆسێی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریی، لەگەڵ گەشەپێدانی سەروەریی نیشتیمانی، لە کاتێکدا بە ئاشکرا و بەبەرچاوی وڵاتانی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێران سەروەرییەکانی پێشێل دەکات و خەڵکی سڤیلی بە ئامانج دەگرێت، سەرباری ئەو ناکۆکییە تایفی و مەزهەبییەی لەنێو عێراقدا دروستیکردووە.
قاسم ئهعرهجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس (تویتهری پێشوو) نووسیوویهتی: "به شێوهیهكی مهیدانی و به یاوهری لیژنهی لێكۆڵینهوه، ماڵی سهرمایهدارێكی ههولێرمان بهسهركردهوه، كه دوێنێ شهو بۆردومانكرابوو، له بهسهركردنهوه مهیدانییهكهماندا دهركهوت ئهو دهنگۆیانهی باس له بۆردومانكردنی بارهگایهكی مۆساد لهههولێر دهكهن، دوورن له راستییهوه".
هاوکات، خهمیس خهنجهر، سهرۆكی هاوپهیمانی سیاده لهمیانهی راگهیهندراوێكدا رایگهیاند "به توندی ئیدانهی هێرشكردنه سهر ههولێری شاری پێكهوهژیان و ئاشتی دهكهم."
ههروهها خهمیس خهنجهر راشیگهیاند "ئیدانهی ئهو پێشێلكردنه گهورهی سهروهری عێراق دهكهم و پشتگیری له ههنگاوهكانی حكومهتی عێراقی دهكهم، بۆ ئهنجامدانی لێكۆڵینهوه لهبارهی رووداوهكه."
هەر لەبارەی هیرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، سێشەممە، 16-01-2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئێرانی لە بەغدا بانگهێشت کرد و یاداشتێکی ناڕەزایی رادەست کرد، تێیدا "کۆماری عێراق سەرکۆنەی توندی خۆی بەرامبەر ئەو دەستدرێژییەی کرایە ژمارەیەک ناوچەی هەولێر دەربڕی" کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و بەشێکی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
هێرشی بێپاساوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر وەزارەتی بەرگریی عێراقی هێنایە دەنگ و چوارشەممە، 17-01-2024، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، "پێچەوانەی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراقە کە لەوانەیە هەڵبپەسێردرێت".
بڕیاربوو 17ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە داڤوس کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، تویتەری پێشوو نووسیویەتی: "دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس قسەم لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، جەختم کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی نزیکی ئێمەیە. ئەمەریکا بەڕوونی هێرش و شەڕەنگێزییەکانی ئێران سەرکۆنە دەکات".
(سێشهممه 16ـی كانوونی دووهمی 2024) محهممهد شیاع سوودانی، سهرۆكوهزیرانی عێراق له پهراوێزی بهشداریكردنی له كۆڕبهندی ئابووریی داڤۆس و له چاوپێكهوتنێكیدا بۆ ئاژانسی بلومبێرگ رایگهیاند، هێرشهكهی ئێران بۆ سهر ههولێر كارێكی دوژمنكارانهی روونه دژی عێراق كه شوێنی نیشتهجێبوونی كردووهته ئامانج و خێزانێكی كورد كه منداڵیشی تێدایه، كراوهته قوربانی.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چهند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
ههروهها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".