هانکە برونس: بهتوندی سهركۆنهی هێرشهكهی ئێران بۆسهر ههولێر دهكهم
K24 - هەولێر:
هۆڵەندا بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر سەرکۆنە دەکات و داوا دەکات ئێران روونکردنەوە بدات لەسەر شەهیدکردنی منداڵی بێتاوان.
هانکە برونس وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس رایگەیاند، لە گفتوگۆی لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، داوایلێکردووە روونکردنەوە بدات لەسەر شەهیدکردنی ژینە پێشڕەو دزەیی لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر.
ئاماژەی بەوەشدا، بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەن و لە بەرامبەریشدا باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە هۆڵەندا بانگهێشتکردووە.
هانکە برونس ئاشکراشیکردووە، ژینە پێشڕەو هەڵگری پاسپۆرتی هۆڵەندیی بووە.
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، بەگوێرەی ئامارهكان پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوت.