مایڵز كاگینز: پێویسته سوودانی پێش سه‌ردانیكردنی واشنتن بڕیار له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بدات

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌به‌ستیانه پیشه‌سازییه‌كی پێشكه‌وتوو له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت. ده‌شڵێت، ئه‌پیكۆر داوای كردووه و به پێویستی زانیوه پێش ئه‌وه‌ی سوودانی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات، بڕیار له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بدات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر)، لەمیانەی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، زۆر گفتوگۆی گرنگ له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه ئه‌نجام دراوه.
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان وه‌كو ئه‌پیكور نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كردووه و تێیدا داوایان كردووه فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بانگهێشت كراوه سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات كه بڕیاره به‌م نزیكانه سه‌ردانیه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، بۆیه ئه‌پیكۆر داوای كردووه و به پێویستی زانیوه پێش ئه‌وه‌ی سوودانی سه‌ردانیه‌كه‌ی بكات، بڕیار له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
مایڵز كاگینز باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا ساڵانه هه‌زاران ملیۆن دۆلار بۆ سه‌قامگیری ئاسایش و ئابووری به عێراق ده‌دات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌وان نامه‌كه‌یان ئاراسته‌ی كۆنگرێس كردووه، كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بڕیار بدات له راگرتنی هه‌ر هاوكارییه‌كی دارایی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش بدات، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت بڕیاره‌كه ره‌ت بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه سوودانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ناو عێراق كه له بواری نه‌وت كار ده‌كه‌ن هاوكار نییه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سوودانی و حكومه‌تی عێراق هۆكارن بۆ راگرتنی پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، داوا له به‌غدا ده‌كه‌ن رێز له هه‌رێمی كوردستان و مافه‌كانی بگرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، قوربانی یه‌كه‌می راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی عێراقه له به‌سڕه تاوه‌كو چۆمان، بۆ نموونه 10 مانگه نه‌وته‌كه راوه‌ستاوه، به‌م شێوه‌یه واته 10 ملیار دۆلار زیان به عێراقییه‌كان كه‌وتووه.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه سه‌دان كارمه‌ندی كورد كه له كۆمپانیاكانی ئه‌پیكور كار ده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی مووچه و بوودجه‌ی كۆمپانیاكان، له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی، به‌ریتانی، نه‌رویژی و كه‌نه‌دی و ئه‌وانی دیكه مه‌به‌ستیانه پیشه‌سازییه‌كی پێشكه‌وتوو له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بۆ رابكێشن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30-01-2024، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) لە راگەیەندراوێکدا داوای لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد حکومەتی عێراق قایلبکات بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە.
ئەپیکۆر لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەش کردووە، وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ کێشەی پێنەدانی بودجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە هەرێمی کوردستان، رەوشی دارایی هەرێمەکەی رووبەڕووی مەترسیی کردووەتەوە.
ئەپیکۆر جەخت لەوەش دەکاتەوە، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، ئەمەریکا بە بەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستاندا کردووە، پێویستە ئەو بەرژوەندییانە بپارێزرێن.
له 25ی ئاداری 2023ـەوە هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگیراوە، به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره خه‌ریكی ئه‌نجامدانی دانووستانن بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی زیانی بە بودجە و ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، هاوکات بووەتەهۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل لە بازاڕی وزەی جیهاندا.