مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆبوونەوەدایە

K24 - هەولێر
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە و چەند بابەتێکی ناوخۆیی و دەرەکی تاوتوێ دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24؛ بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 01-02-2024، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی کۆبووتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کۆبوونەوەکەیان بەردەوامە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کۆبوونەوەکە دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی ناوخۆ تاوتوێ دەکات.