سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، جه‌خت له پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و سه‌روه‌ری خاكی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌نه‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی شوباتی 2024)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران كرد و له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌ردوو وڵات به پشتبه‌ستن به رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوانیان كرا.
سوودانی له دیداره‌كه‌دا هه‌موو كرده تاكلایه‌نه‌كانی وڵاتانی ره‌تكرده‌وه، به پێشێلكردنی پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌سفیكرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، عێراق هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌دات، تاكو دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هێوربێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق، به پشتبه‌ستن به رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوانیان دووپاتكرده‌وه.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 05-04-2024، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئه‌مینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گەیشتە بەغدا.
ئەمە لە کاتێکدایە هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای عێراق كه تێیدا 16 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران؛ ناڕه‌زایه‌تیی شیعه‌كانی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا. لایەنە سیاسییە شیعەکانی نزیک لە ئێران داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن هەڵوێستی جیددی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەبێت و کار بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا بکات.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر، کە تێیدا ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون، سکاڵای لە دژی تاران، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار کردبوو.