تۆم كروز ئه‌كته‌ری هۆلیوۆد زیاتر له سێ ساڵه كچه‌كه‌ی نه‌دیوه
K24 – هه‌ولێر
هه‌ردوو ژن و مێردی پێشوو و ئه‌كته‌رانی به‌ناوبانگی هۆلیوۆد، تۆم كروز و كێتی هۆلمز پاش جیابوونه‌وه‌یان، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌یه‌كجاری پچڕاوه، كه تۆم كروز بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه كچه‌كه‌ی خۆی نه‌دیوه.
به‌پێی راپۆرتێكی نوێ كرۆز نه ته‌نیا زیاتر له سێ ساڵه كچه‌كه‌ی خۆی نه‌دیوه، به‌ڵكو قسه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه.
كرۆز و هۆلمز پێنج ساڵ پاش هاوسه‌رگیری، له یه‌كتر جیابوونه‌وه، كه كچه‌كه‌یان به‌ناوی سوری بۆ هه‌میشه له‌لای دایكی مایه‌وه، كه باوكی ده‌توانێ به به‌رده‌وامی سه‌ردانی بكات.
به‌پێی راپۆرته نوییه‌كه كه له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌نگۆی دژبه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دووركه‌وتنه‌ی كروز له كچه‌كه‌ی هه‌یه كه پێشتر هه‌ندێكیان پێیان وابوو كچه‌كه‌ی خۆی به‌جێهشتووه، كه له‌گه‌ڵ دایكی له نیویۆرك ده‌ژیت.
كرۆز له ساڵی 2013 سكاڵا دژی ئه‌و گۆڤار تۆماركرد كه رایگه‌یاندبوو كچه شه‌ش ساڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێهشتووه.
كروز ئێستا سه‌رقاڵی كاركردن له چه‌ندین فیلمه، له‌وانه "جه‌ك ریچێر"، "مامی" و "رۆبۆت".
.jpg)
