لە هەڵەبجە پێشمەرگەیەک بریندارکرا

K24 - هەولێر

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک گوندی عەبابەیلی لە هەڵەبجە، لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە تەقە لە پێشمەرگەیەک کراوە و بریندارکراوەو تۆمەتبارەکانیش هەڵاتوون.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە نزیک گوندی عەبابەیلی تەقە لە پێشمەرگەیەکی تەمەن 25 ساڵ کراوە و بەهۆیەوە برینداربووە.

وتیشی: دوو تۆمەتبار تەقەیان کردووە و پاش رووداوەکە هەڵاتوون، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان بەدوایاندا دەگەڕێن. بەڵام وتەبێژی پۆلیس هیچ وردەکارییەکی لە بارەی هۆکارەکانی رووداوەکە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.