كارلۆس حه‌ز ده‌كات ببێته راهێنه‌ری ئه‌م یانه‌یه
"ئه‌گه‌ر بێت و په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌م، به‌بێ دوودڵی ده‌بمه راهێنه‌ریان"

رۆبێرتۆ كارلۆس، به‌رگریكاری به‌رازیلی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كرد حه‌ز ده‌كات وه‌ك راهێنه‌ر بۆ یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی توركیا بگه‌ڕێته‌وه.
كارلۆسی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، ئێستا بێ یانه‌یه و له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ TRT Spor هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی فێنه‌رباهچه له ئه‌ستۆ بگرێت، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر بێت و په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌م، به‌بێ دوودڵی ده‌بمه راهێنه‌ریان"
ئه‌م لێدوانه‌ی كارلۆس له كاتێكدایه كه ئێستا یانه توركه‌كه ڤیكتۆر پێرێرای راهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی یانه‌كه بۆ كۆتاییه‌كانی چامپیۆنز لیگ سه‌ربخات.
كارلۆس ده‌شڵێت: سه‌یری یارییه‌كه‌ی نێوان فێنه‌باهچه و مۆناكۆم كرد و زۆر نیگه‌ران بووم به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی فێنه‌رباهچه بۆ چامپیۆنز لیگ.
كارلۆس، پێشتر جامی جیهانی 1994 و 2002ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بردۆته‌وه، یاری بۆ یانه‌كانی پاڵمیراس، ئینته‌ر میلان، ریال مه‌درید، كۆرنسیانز، ئانژی كردووه، له نێوان ساڵانی 2007 ـ 2009 یاریزانی یانه‌ی فێنه‌رباهچه بووه، وه‌ك راهێنه‌ریش له‌گه‌ڵ یانه‌كانی به‌له‌دییه سپۆر و سیڤاسپۆری توركیا و ئانژی رووسیا كاری كردووه.