سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ کوردستان24: بۆ یادکردنەوەی نەورۆز کوردانمان بانگهێشتی پەرلەمان کردووە

سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ پەیامنێری کوردستان24 قسەدەکات
سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ پەیامنێری کوردستان24 قسەدەکات

K24 – لەندەن:

سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا رەوەندی کوردی بانگهێشتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکات بۆ یادکردنەوە و ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی نەورۆز.

لیندزی هۆیڵ، سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز پێشوازی لە رەوەندی کوردی لە وڵاتەکەی کرد و بانگهێشتی پەرلەمانی کردن بۆ یادکردنەوە و ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی نەورۆز.

سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئامانجیان کۆکردنەوەی رەوەندی کورد و ئاهەنگگێڕانە بەبۆنەی هاتنی نەورۆز.

هەروەها لیندزی هۆیڵ، سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا گوتیشی: "ئەمڕۆ رۆژێکی خۆشە و ئامانج لێی کۆبوونەوەی خەڵکە بەیەکەوە. کۆبوونەوەی خەڵکی کوردە لە پەرلەمان. ئەمڕۆ بۆ نوێنەرایەتی کردنی خەڵکە. ئەمەش کاری هۆڵی پێشوازیکردنی پەرلەمانە، رۆژی بەهار و ئاهەنگگێڕانە. کاری من لێرە پێشوازیکردنە لە خەڵک."

لەلایەن خۆیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا  و سەرۆکی سەنتەری ناوەندی گەشەپێدانی کورد لە لەندەن، بەشداربووین لە 'دیداری نەورۆز' لە لەندەنی پایتەخت، کە کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشداربوون.