ئاوات شێخ جه‌ناب: داوامان كردووه مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ك ته‌واوی داموده‌زگاكانی عێراق بێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، داوامان كردووه مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ك ته‌واوی داموده‌زگاكانی عێراق بێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی ئاداری 2024) ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی میدیاییدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن كه كوردستان24یش تێیدا ئاماده‌یه رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رووبه‌ڕووی چه‌ندین لێكدانه‌وه و راڤه‌ی جیاواز بووه‌ته‌وه كه هه‌ندێكیان ناڕاست و پۆپۆلستین.
له یاسای خه‌رجی راسته‌قینه چه‌ندین سته‌م به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كرا
ئاوات شێخ جه‌ناب باسی له‌وه كرد، دۆخێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه كه له ساڵی 2012 به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه و له 2014ـوه جێبه‌جێ ده‌كرێت. گوتیشی، له ماوه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه بووه، كه مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ته‌واوه‌ی داموده‌زگاكانی عێراق بكرێت.
گوتیشی، له ماوه‌ی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ته‌واوه‌ی داموده‌زگاكانی عێراق بێت.
ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانی عێراق زۆر كه‌متره و ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كاته نزیكه‌ی 16% و هی عێراق ده‌كاته 38%
وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه داهێنانێك له‌باره‌ی خه‌رجی راسته‌قینه هێنرایه ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت خێراتر له ته‌واوی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق پێشكه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب روونیشیكرده‌وه، له یاسای خه‌رجی راسته‌قینه چه‌ندین سته‌م به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌وانه هه‌مان ئه‌وه‌ی بۆ 15 پارێزگاكه‌ی عێراق دانرابوو، بۆ هه‌رێمی كوردستانیشیان دانرا، به‌ڵام پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌خرایه سه‌ر ئه‌و خه‌رجییه راسته‌قینانه. هه‌روه‌ها خه‌رجی راسته‌قینه‌یان تایبه‌ت كرد به پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و چه‌ند شتی دیكه، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستانیان چه‌ندینجار له قاڵب درا.
عێراق ئاگرێكی هه‌ڵداوه‌ته ناو ماڵی كورد، به‌ڵام كورد ده‌بێت به حیكمه‌ت و ئارامی و پشوودرێژییه‌وه رێگه له ته‌شه‌نه‌كردنی بگرێت
وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، بۆ هه‌موو ئه‌و سته‌مانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت هه‌ر جاره و پاساوێكیان هێناوه‌ته‌وه و بابه‌تی نه‌وتیان كردووه‌ته "كراسه‌كه‌ی عوسمان" و ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رێگه له گه‌شه‌كردنی بگرن.
ئاوات شێخ جه‌ناب گوتیشی، له‌دوا سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به یاوه‌ری قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ به‌غدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش بۆی روون بووه كه خه‌رجی راسته‌قینه بووه‌ته كێشه له به‌رده‌م بودجه و په‌كی خه‌رجكردنی بودجه‌ی عێراقی خستووه و ته‌نانه‌ت به راشكاوانه گوتوویانه كه ئه‌وان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ناتوانن 67%ـی پشكی هه‌رێمی كوردستان بنێرن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا حكومه‌تی عێراق بڕه‌پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و مووچه‌خۆرانی كردووه‌ته دوو به‌ش، كه زیاتر له 350 هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان ناوی له وه‌رگرتنی مووچه نه‌هاتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك بۆمبێكی دانراوه و به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بته‌قێته‌وه!
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن كه لیسته‌كان له رێگه‌ی كۆدی تایبه‌ته‌وه بنێردرێن و له‌لایه‌ن چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێت وردبینیان بۆ بكرێت
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانی عێراق زۆر كه‌متره و ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كاته نزیكه‌ی 16% و هی عێراق ده‌كاته 38%.
روونیشی كرده‌وه، عێراق ئاگرێكی هه‌ڵداوه‌ته ناو ماڵی كورد، به‌ڵام كورد ده‌بێت به حیكمه‌ت و ئارامگرتن و پشوودرێژییه‌وه رێگه له ته‌شه‌نه‌كردنی بگرێت.
وردتر باسی له‌وه كرد، خه‌ریكه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و چاره‌ی ئه‌و پرسه بكه‌ن، كه لیسته‌كان له رێگه‌ی كۆدی تایبه‌ته‌وه بنێردرێن و له‌لایه‌ن چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێت وردبینیان بۆ بكرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له بودجه دیار نییه، ته‌نانه‌ت كه‌س نازانێت ژماره‌ی كۆتاییان چه‌نده! ته‌نانه‌ت پاره و پله و ناوونیشانیان دیار نییه و روون نییه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به پرسی ئه‌منییه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌ی ئه‌منیان له‌گه‌ڵدا بكرێت. گوتیشی، حه‌شدی شه‌عبی له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ری ده‌گرن.
ژماره‌یه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له بودجه دیار نییه، ته‌نانه‌ت كه‌س نازانێت ژماره‌ی كۆتاییان چه‌نده!
ئاوات شێخ جه‌ناب جه‌ختی كره‌وه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی جێبه‌جێ كردووه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر دارایی عێراق مووچه‌ی مانگی به ته‌واوه‌تی بنێرێت هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی كردووه بۆ دابه‌شكردنی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مووچه‌ی مانگی سێش بنێرێت هه‌رێمی كوردستان دووباره هه‌موو ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات.
ئاوات شێخ جه‌ناب سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشایه‌وه، كه هه‌ندێك كه‌س له كوردستان پێی وایه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی بشكێن، ئه‌و ئیشه‌كانی ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی بشكێن، یانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شكا، ئه‌و كاتیش ئه‌و شكانه هه‌مووان ده‌گرێته‌وه و كه‌س لێی به‌ده‌ر نابێت. گوتیشی، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه نه‌رێنییه له هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ناو پیلانگێڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی قووڵ له عێراق بۆ ئه‌وه‌نده‌ی دیكه سزادانی هه‌رێمی كوردستان له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه.
وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مووان به جدی و خه‌مخۆری و په‌رۆشییه‌وه باسیان له پرسی مووچه و دابه‌شكردنی كردووه، به‌ڵام هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شكارییه كرا كه به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردوو سێكته‌ری شارستانی و سه‌ربازیدا كراوه و وه‌ك بۆمبێكه و كراوه‌ته فاكت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنراوه.
سه‌باره‌ت به داهاتی ناوخۆ و به‌ستنه‌وه‌ی به‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه هاتووه بۆ دابه‌شكردنی مووچه ئاوات شێخ جه‌ناب گوتی، داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان مانگانه له‌نێوان 300 بۆ 350 ملیار ده‌بێت، كه 15%ـی كاش نییه، كه ته‌نیا بۆ (نثر)ـیه ساڵانه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 720 ملیار دینار هه‌یه، كه مانگانه ده‌كاته 60 ملیار، هه‌روه‌ها تێكڕای مانگای ساڵی 2023 بڕی 180 ملیار بۆ ته‌واوكاری مووچه بووه، ئه‌و 100 ملیاره‌یشی ده‌مێنێت بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ته له‌وانه ده‌رمان و وه‌به‌رهێنان و به‌كاربردن و كاره‌با و كۆمه‌ڵێك بواری دیكه.
وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م پێ‌داگر بووه له‌سه‌ر چاكسازی و كاری رژدی له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه و چوونه ناو پڕۆسه‌ی چاكسازی، كۆرۆنا بڵاوبووه‌وه و حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بودجه هه‌رێمی كوردستانی بڕی، به‌م شێوه‌یه رۆژ هه‌بووه داهاتی هه‌رێمی كوردستان (ناقص) بووه. روونیشی كرده‌وه، یه‌كێك له چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بریتی بووه له چاكسازی له ده‌روازه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مووان به جدی و خه‌مخۆری و په‌رۆشییه‌وه باسیان له پرسی مووچه و دابه‌شكردنی كردووه
ئاوات شێخ جه‌ناب په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه راكێشا كه لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی كوردستانیان به‌ئه‌لیكترۆنی كردووه و بۆ له‌مه‌ودوا به یه‌ك كلیك بۆ به‌غدای ده‌نێرن.
ئاوات شێخ جه‌ناب ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ساڵی 2023ـدا تاوه‌كو مانگی ئادار كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تێیدا وه‌ستا، داهاتی نه‌وت بریتی بووه له تریلیۆنێك و 895 ملیار بووه، كه به‌هۆیه‌وه‌ش مووچه به ته‌واوه‌تی دابه‌ش كرا. هه‌روه‌ها 299 ملیار بۆ پێشمه‌رگه نێردراوه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، هاوكات 998 ملیار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هاتووه كه له هه‌مان كاتدا سێ تریلیۆن و 700 ملیاریش به قه‌رز وه‌رگیراوه كه كۆی گشتی نۆ مانگی ساڵی رابردوو شه‌ش تریلیۆن 892 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه كراوه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داهاتی ناوخۆدا بۆ ته‌واوكردنی مووچه دوو تریلیۆن و 600 ملیار دینار خراوه‌ته سه‌ر مووچه.
ئاوات شێخ جه‌ناب له‌باره‌ی هه‌ژماری من بۆچوونی خۆی خسته روو و جه‌ختی كرده‌وه به‌راورد به سیسته‌می (توطین) زۆر هه‌رزانتر و پێشكه‌وتووتره و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری و كارئاسنی بۆ هاووڵاتییان تێدایه له‌وانه‌ش 19 خزمه‌تگوزاری له‌خۆگرتووه و 150 ملیۆن دیناریش به قه‌رز ده‌داته هاووڵاتی. هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر كه‌سیك هه‌ژماری بانكی بۆ بكرێته‌وه، هیچ كه‌س ناتوانێت مامه‌ڵه به‌و هه‌ژماره‌ی بكات، ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ش ده‌گوترێت ته‌نیا ئه‌و تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه نه‌رێنییه‌یه كه بۆ هه‌ژماری من دروست كراوه. پێیشی وابوو، هه‌ژماری من ده‌توانێت ژێرخانی ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان له‌میانی هه‌ژماری مندا تا پێنج ساڵی داهاتوو ده‌توانێت هه‌نگاوی زۆر گه‌وره و پێشكه‌وتوو بنێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب دووپاتی كرده‌وه له‌ناو دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هیچ كه‌س نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا بێت كه مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان دابه‌ش نه‌كرێت، له كاتێكدا حكومه‌تی فیدراڵ نه‌یناردووه و له مووچه‌خۆرانی شارستانی جیایكردوونه‌ته‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب دووباره‌ی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق خاوه‌نی قه‌واره‌ی سیاسی دیفاكتۆی خۆی بووه و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌بووه و پاشان ده‌ستووری عێراق دانی به قه‌واره‌كه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و هه‌موو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ناوه و سیسته‌می فیدڕاڵی جێگیر كردووه و ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت سته‌مه.
له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران و هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی ته‌واوی عێراق گوتی، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كارێكی پێویستی بۆ ئه‌و دوو بابه‌ته ته‌واو كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا جێبه‌جێی بكات و په‌شیمان نه‌بێته‌وه و ده‌وڵه‌تی قووڵ په‌شیمانی نه‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراقدا بۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو و جه‌ختیكرده‌وه دژی هه‌ر پیلانگێڕییه‌كه دژی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می سه‌د ساڵ خوێن و قوربانیدانه.