ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی قائمقامی شنگال ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدانی پۆستی قائیمقامی شنگال بۆ‌ماوه‌ی پازده رۆژ ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵێك مه‌رجیش بۆ خۆكاندیدكردن داده‌نێت و لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ پۆستی قائیمقامی شنگال ده‌پاڵێون، ده‌بێت كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان تێدابێت، له‌وانه، عێراقی بێت و ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی 30 ساڵی بێت، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت، له‌سه‌ر هیچ تاوانێكی گه‌وره و خراپه‌كاریی سزا نه‌درابێت، ده‌بێت كاندیده‌كه دانیشتووی قه‌زاكه بێت و به‌رده‌وام له‌وێ بژیت، هه‌روه‌ها نابێت ئه‌ندامی هێزه چه‌كداره‌كان و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان بێت و یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عسیش نه‌یگرێته‌وه.
سەر لە بەیانیی رۆژی شەممە، 16-12-2023، هەڵبژاردنی تایبەت و رۆژی دووشەممەش، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان دەستیپێکرد، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکان، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە سەدا 41 بووە؛ زۆرترین رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە پارێزگای کەرکووک (سەدا 66) و کەمترینیشی لە پارێزگای بەغدا/ رەسافە (سەدا 21) بووە.
رۆژی (21ـی کانوونی دووەمی 2024) دادوەر، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەند کرد.
قەزای شنگال یەکێکە لەو شوێنانەی کە تیرۆریستانی داعش لە سێی ئابی 2014 هێرشیان کردە سەر و ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان کوشت و هەندێکیش تا ئێستا بێسەروشوێنن و کەسوکارەکانیشیان لە ئێستادا لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک ژیان بەسەر دەبەن و بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و نەبوونی ئاسایش و سەقامگیریی و خزمەتگوزاری لەناوچەکە، ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.