ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کاریگەریی لەسەر بەهای لیرە هەبوو

بەهای لیرە بەرزبوونەوەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد

بەهای لیرە بەرزبوونەوەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد
بەهای لیرە بەرزبوونەوەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد

K24 - هەولێر

ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر لیرە دروست کرد و بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار بەرزکردەوە.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە شەوی 31ی ئادار، گۆڕانکاریی ئەرێنی لە بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکیدا بەدی کرا.

لە کاتێکدا بەرلە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، 100 دۆلار بەرامبەر بە 3243 لیرە بوو. لە 1ی نیسان واتا ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن بەهاکەی بۆ 3227 و لە ڕۆژی 2ی نیسان بۆ 3207 لیرە بەرزبووەەوە. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش  100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 3195 لیرەی تورکییە. بەمەش لە ماوەی سێ رۆژدا بەهای لیرە بە جیاوازیی بەرچاو (48 لیرە) بەرمبەر بە 100 دۆلار لە 3234 لیرەوە بۆ 3195 دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم بەرزبوونەوەیەدا، چاوەڕوان دەکرێت نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان و شتومەک و کاڵا لەو وڵاتە دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

ئەمە لە كاتێكدایە ساڵی پار دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا بەهای لیرە لە 1963وە بۆ 1978 لیرە و مانگێک دوای هەڵبژاردن واتا لە 14ی حوزەیران بۆ 2357 بە جیاوازیی 394 لیرە دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 31-03-2024، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستی پێکرد؛ تەواوی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، جەهەپە پلەی یەکەمی گرتووە، پێش ئاکپارتی کەوتووە و سەدا 37.77ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

لە کۆی 30 گەورەشارەوانیی تورکیا و باکووری کوردستان، جەهەپە 14 گەورەشارەوانیی بەدەست هێناوە و بە دوو گەورەشارەوانیی زیاتر پێش پارتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کەوتووە کە ئاک پارتییە. لە هەردوو گەورە شارەوانیی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ، کاندیدانی جەهەپە لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتوون و سەرۆک شارەوانییەکانیان مسۆگەر کردووە.

هەرچی پەیوەستە بە پارتە کوردییەکانیش؛ دەم پارتی لە 10 شاری باکووری کوردستان پێشەنگە؛ شارەکان بریتین لە: ئیدیر، ئامەد، وان، سێرت، مێردین، دێرسم، ئێلیهـ، مووش، جۆلەمێرگ و ئاگری.

Fly Erbil Advertisment