مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌كات
K24 - هەولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ناوخۆی عێراق و یاخوود وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، راسته‌وخۆ وه‌ڵامیان ده‌بێت. ره‌تیشیده‌كاته‌وه، هیچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له‌ژێرهه‌ر ناوێك‌دا نییه.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "گۆڕینی ناوی هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانان و هه‌ر ناوێكی دیكه، هیچ به‌هایه‌كی نییه و بووه‌ته بارێكی قورس بۆسه‌ر سینگی عێراقی بریندار".
دووپاتیشیكرده‌وه، كه "ئه‌مه‌ریكا سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عێراقیشی پێشێل كردووه و جیا له كۆنترۆڵی بڕیاری سیاسیش".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا به نیاز نییه هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ژماره‌ی هێزه‌كانی زیادكردووه.
روونیشیكردووته‌وه، به‌هۆی پاڵپشتی واشنتن بۆ ئیسرائیل، رۆژ له دوای رۆژ رێژه‌ی تاوان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان زیاد ده‌بن.
هۆشداریشیدا، "هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئیسرائیل یاخوود ئه‌مه‌ریكا بكرێته‌سه‌ر عێراق یاخوود وڵاتێكی دراوسێ، وه‌ڵامی راسته‌وخۆمان ده‌بێت و هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌ستمان ده‌یگاتێ".
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی دوو بەرپرسی باڵای ئەمه‌ریكا و ئیسرائیل، كە قسەیان بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی كردووە، ئێران ئامادەكاری تەواویكردووە و دەیەوێت لە رێگەی زیاتر لە 100 درۆن و ده‌یان مووشه‌ك هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل و ئەمەریکا شانبەشانی یەکدی دەوەستنەوە و دوژمنانمان نەک ناتوانن ئێمە لێک جیا بکەنەوە، بەڵکو پەیوەندیمان بەهێزتر بووە.