له باشووری لوبنانه‌وه به 50 مووشه‌ك ئیسرائیل بۆردومان كرا
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، له باشووری لوبنانه‌وه به 50 مووشه‌ك ئیسرائیل بۆردومان كرا.
سوپای ئیسرائیل له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، زیاتر له شه‌ش مانگه له ئاماده‌باشیداین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر سه‌قامگیری جیهان.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه میدیای ئیسرائیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێك له مووشه‌كه‌كان له سه‌ر سنووری لوبنان - ئیسرائیل ته‌قێندرانه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاند، به ده‌یان مووشه‌كی كاتیۆشا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلی له جۆلان كرده ئامانج.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد، له ئاماده‌باشیدابن.
کەناڵ 12ی ئیسرائیلیش بڵاویكرده‌وه، تەواوی نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل خراونەتە حاڵه‌تی ئامادە باشی بەهۆی ترس لە ئەگەری هێرشی مووشەکی ئێران.
پێشتریش دوو بەرپرسی باڵای ئەمه‌ریكا و ئیسرائیل، كە قسەیان بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی كردبوو، رایانگه‌یاندبوو، ئێران ئامادەكاری تەواویكردووە و دەیەوێت لە رێگەی زیاتر لە 100 درۆن و ده‌یان مووشه‌ك هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل.
ئێوارەی رۆژی (1ـی نیسانی 2024) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی کردە ئامانج و لە نێویدا 18 کەس کوژران کە شەشیان فه‌رمانده و ڕاوێژكاری سەربازی سەر بە سوپای پاسداران بوون و یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین.