به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل باشووری سووریای بۆردومانكرد
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریا بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه باشووری سووریای بۆردومانكردووه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه ده‌ڵێت، كاتژمێر 2:55 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024، ئیسرائیل به مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی به‌رگری ئاسمانی له هه‌ردوو پارێزگای سویدا و ده‌رعای باشووری سووریا و زیانێكی زۆری ماددی پێگه‌یاندوون.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سووریا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران دێت، هه‌روه‌ك ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئێرانی داوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ڕوونیشی كردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران كارا كراوه، تا ئێستا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.