غازی فەیسەڵ: ئەمەریکا پاڵپشتیی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
K24 - هەولێر:
به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی جه‌خت ده‌كاته‌وه، له سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانیدا بۆ واشنتن جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرایه‌وه و ئه‌و پاڵپشتییه له راگەیەندراوی سوودانی و بایدنیشدا به روونی باسكراوه.
غازی فەیسەڵ، به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، لەمیانەی بەشداریی لە ژووری هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، خاڵێكی گرنگ كه له سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانیدا بۆ واشنتن جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، پاڵپشتیكردن بوو له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌مه‌ش زۆر به ڕوونی له راگەیەندراوی هاوبه‌شی سوودانی و بایدندا باسكراوه.
به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، له راگەیەندراوەکەدا جه‌خت له پشتگیریكردنی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن هێزێكی شه‌ڕکه‌ری گرنگه و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراق، كه له تێكشكاندنی داعشدا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو و له‌و پێناوه‌دا ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قوربانی به زیاتر له حەوت هه‌زار جه‌نگاوه‌ر دا.
غازی فەیسەڵ، گوتی: فه‌ره‌نساش جه‌خت له گرنگی رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆر و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
گوتیشی: لێره‌دا كۆده‌نگییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بۆ پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی ده‌ستووری و فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.