له‌كاتی بۆردومانه‌كه‌ی بابل، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان زۆر بەهێز بوونە

K24 - هەولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی بابل رایگه‌یاند، له‌كاتی بۆردومانه‌كه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان زۆر بەهێز بوونە.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه، حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م بنكه سه‌ربازییه‌ی بۆ كۆگاكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای بابل له‌م باره‌یه‌وه ڕایگهیاندووهو پێنج ته‌قینه‌وه به‌هۆی بۆمبارانی فڕۆكه‌ی نەناسراوە و کراون.
تیمه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش خه‌ریكن برینداره‌كان ده‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌كان.
سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیش ڕایگه‌یاند، دۆخه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه.
بنكه‌ی سه‌ربازی كالسو به دووریی 20 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدا، له ساڵی 2011 له‌كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا داخرا.
هه‌روه‌ها له ڕاگهیهندراوهكهدا حه‌شدی شه‌عبی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بنكه‌ی سه‌ربازیی كالسۆ به دوو مووشه‌ك بۆمباران كرا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، هێشتا فڕۆكه به‌سه‌ر ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی كالسۆ ده‌سوڕێنه‌وه.
هەروەها حەشدی شەعبیش لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی بۆردوومانەکە، لەنزیکترین کاتدا زانیاریی زیاتر رادەگەیەنین.
لەلایەکی دیکەوە ئەمەریکا ڕایگەیاند، سووپاکەمان هیچ چالاکیەکی لەو ناوچە نەبووە، کە ئەمشەو بۆردومان کراوە.