مجاشع ته‌میمی: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سوودانی و ئه‌ردۆغان ده‌بێت
K24 – هەولێر:
شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا له كۆی گشتیدا سه‌ردانێكی ئابووری بووه؛ ده‌شڵێت، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سوودانی و ئه‌ردۆغان.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی نیسانی 2024) مجاشع ته‌میمی، شارەزای سیاسی لە بەغدا تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا له كۆی گشتیدا و به‌گوێره‌ی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كان، سه‌ردانێكی ئابووری بووه ئینجا سیاسی و ئه‌منی و بواره‌كانی دیكه.
مجاشع ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی ئالنگاری گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بێته‌وه، نه‌خاسمه كه زۆربه‌ی عێراقییه‌كان بۆ بژێوی پشت به مووچه‌ی مانگانه ده‌به‌ستن و كورتهێنان گه‌یشتووه‌ته 80 ترلیۆن دیناری عێراقی.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی به‌هێزه و توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه و ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كانی به‌تایبه‌تی كێشه ئابوورییه‌كانی.
ناوبراو گوتیشی، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رین بۆ كێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی، كه ئه‌م پرسه یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سوودانی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی عێراق ده‌كات. جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت ئه‌م ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سوودانی له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌كرێت پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی زیاتری لێ بكه‌ن.