فارس عیسا: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رژدە لەسەر چارەکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر

K24 – بەغدا:
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرچەند بەشێک لە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارە نەکراون، بەڵام سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، رژدە لەسەر ئەوەی تەواوی کێشەکان بە گوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە (1ـی ئایاری 2024) فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆ چارەکردنی پرسە دارایی و ئەمنییەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بە چارەیەکی گونجاو بگەین.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، راشیگەیاند، هەرچەند بەشێک لە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارە نەکراون، بەڵام سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، رژدە لەسەر ئەوەی تەواوی کێشەکان بە گوێرەی دەستوور چارە بکرێن.
باس لەوەش دەکات، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کەسێکی ئەرێنییە و پەرۆشە بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هاوکات لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت.