قایمقامی هەولێر: بهشێكی ڕووداوهكان لە ئەنجامی پابهندنهبوونی دوكاندارهكانه

K24 – هەولێر:
لە دوای سووتانی بازاڕی قهیسهری بۆ دووەم جار پارێزگاری ھەولێر شارەوانییەکانی ڕاسپارد کە ڕێنمایەکانی ڕێکخستنەوەی بازاڕەکان بخەنە بواری جێبەجێکردن بەتایبەت دانانی پەردە قەدەغە بکرێت و زێدەڕەوی دوکانەکانیش لا ببرێن.
بەشێک لە ھاووڵاتییان پێیانوایە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی بازاڕەکە گرنگە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو گومانە ناشارنەوە کە لە ھۆی ئاگرکەوتنەوەکانی بازاڕەکانی ھەولێر ھەیانە.
لە دوای سووتانی بازاڕی لەنگە بۆ دووەم جار، پارێزگای ھەولێر بڕیاری دا کە شارەوانییەکان بکەن لە دانانی پەردە و زێدەڕۆیی دوکانەکان قەدەغە بکەن، تا ڕێگری لە سووتانی بازاڕەکان بکرێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دیوانی پارێزگای هەولێر جەخت لە بەپەلە پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕەکە و کردنەوەى بە ڕووى هاووڵاتییاندا كرایەوە، ههروهها لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپێردران لێژنەیەکى تەکنیکی پێک بهێنن بۆ خەمڵاندنى نۆژەنکردنەوەى ئەو دوکان و شوێنانەى کە بە هۆى کەوتنەوەى ئاگرەکەوە زیانیان پێگەیشتووە.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە پێویستی زانی داوا لە دوکاندار و کاسبکاران بکات ڕێنماییەکانی شارەوانی بە تایبەت هەڵنەواسینی پەردە لەپێش دوکانەکان جێبەجێ بکەن، وەک خۆی ئاماژەی پێ دەکات بوونی پەردەکان وادەکات لەکاتی ئاگرگرتندا، ئاگرەکە زۆر بە خێرایی تەشەنە بکات و کۆنترۆڵکردنی ئەستەم بێت.
228 دوکان و 7 کۆگا لە کۆی چوار هەزار دوکان لە بازاڕی قەیسەری سوقتان کە پارێزگای ھەولێر بەشێک لە ھۆکارەکانی بۆ جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان لە ناو بازاڕەکە گەڕاندەوە.