سوپاسالاری ئیسرائیل: لە ئەرکی پاراستنی هاوڵاتییانی خۆمان شکستمان هێنا

هێرتزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل
هێرتزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل

K24- هەولێر

سوپاسالاری ئیسرائیل دەڵێت، نەمانتوانی ڕێگری لە هێرشەکەی 7 ی ئۆکتۆبەر بکەین، لەو شکستەش من بەرپرسیارم.

هێرتزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپا لە ڕێگریکردن لە هێرشی 7 ی ئۆکتۆبەرشکستی هێنا .

هالێڤی گوتی: من بەرپرسیارێتی ئەو ڕاستییە هەڵدەگرم کە سوپای ئیسرائیل لە ئەرکی پاراستنی هاوڵاتیانی دەوڵەتی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەرداشکستی هێنا، دەشڵێت،  هەموو ڕۆژێک هەست بە قورسایی لەسەر شانم و دڵمدا دەکەم و بە تەواوی لە ماناکەی تێدەگەم.

هالیڤی بۆ خانەوادەی ئەو ئیسرائیلییانەی لە کەرتی غەزە کوژران گوتی: من ئەو فەرماندەیەم کە کوڕ و کچەکانتانم نارد بۆ ئەو شەڕەی کە لێوەی نەگەڕانەوە، بۆ ئەو شوێنانەی کە لەوێوە ڕفێندران.

سوپاسالاری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە، ئیسرائیل سوورە لەسەر تەواوکردنی جەنگ لە کەرتی غەزە.

گوتی، ئێمە سوورین لەسەر تەواوکردنی ئەرکەکە، هەرچەندە لە باجەکەی تێدەگەین، هەر کاتێک دوژمنەکانمان لە دژی ئێمە بووەستن، ئێمە بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە.