ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ یۆنامی لە عێراق دووپات دەکاتەوە

K24- هەولێر
ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند، پشتیوانی لە ئەرکی یۆنامی دەکەن لە عێراق کە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی عێراق و هاووڵاتییانی کوێت بۆ وڵاتەکەیان کاری کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کار دەکەین بۆ ئەوەی کارەکان بە شێوەیەکی بەرپرسانە کۆتایی بێن، بەشێوەیەک پێداویستییەکانی خەڵکی عێراق دابین بکات و کێشەکانی نێوان عێراق و کوێت چارەسەر بکات.
پێشتر ههڵسوڕێنهریی كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌میانی نامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، عێراق وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هەمیشە پابەند دەبێت بە میساق و مەبەستە بەرزەکانی ئه‌و رێكخراوه.
دكتۆر عه‌باس كازم عوبه‌ید هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه، له به‌شێكیدا هاتووه، شانازی زیاترم هەیە کە داوا بکەم ئەم نامەی ئێستا و هاوپێچەکەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش هاوبەش بکرێت و وەک بەڵگەنامەیەکی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاوبکرێتەوە، كه له نامه هاوپێچهكهدا هاتووه، داوا له یونامی ده‌كرێت، له به‌رواری 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانتان له عێراق بهێنن و ته‌واوی دۆسییه‌كان راده‌ستی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكرێته‌وه.