پارێزگاری هەولێر و ئەندامێکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا پێشخستنی سێکتەر پەروەردە تاوتوێ دەکەن
K24- هەولێر
ئەندامێکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا و پارێزگاری هەولێر، پێشخستنی سێکتەری پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
رۆژی دووشەممە (13ـی ئایاری 2024)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و ئومید ئۆرزلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستێرلینگ؛ لە قوتابخانەی ستێرلینگی بەریتانی لە شاری هەولێر، پێشوازی لە نووشینە موبارک، ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پاریزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەکە، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری جیهانی و عێراقی و کەرکوکی کۆمپانیای پەروەردەیی ستێرلینگی بەریتانی و بەڕێوەبەری گشتیی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر لە هەولێر کە بەشێکە لە قوتابخانەکانی کۆمپانیایی ناوبراو ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر و نووشینە موبارک، لە بارەی پێشخستن و پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە بەگشتی لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی، هاوکات ئاستی پەروەردەیی قوتابخانەکانی کۆمپانیایی ناوبراو ، گفتوگۆیان کرد.