لە سلێمانی پێشانگایەکی تایبەت بۆ منداڵانی داون سیندرۆم کرایەوە
K24 - هەولێر
لە سلێمانی پێشانگایەکی تایبەت بۆ منداڵانی داون سیندرۆم کرایەوە، بەڕێوەبەرى سەنتەرى داون سیندرۆم لە شارهكه دەڵێ: ئامانجیان لەم کارە دەرخستنى توانا شاراوەکانى منداڵانى داون سیندرۆمە.
ئەم منداڵانەی کە توشبووی داون سیندرۆمە کە مامۆستاکە پرسیاری لێدەکات هەموو وەڵامەکان وەکو کەسێکى ئاسایى دەداتەوە، باسى کارەدەستییەکەى دەکات بۆ پێشەنگا تایبەتەکەى سەنتەرى داون سیندرۆم، ئەم پێشەنگەیە ساڵانە لەم سەنتەرە دەکرێتەوە بۆ پەرەدان بەمنداڵانى داون سیندرۆم.
هێرۆ یاسین، بەڕێوەبەرى سەنتەرى داون سیندرۆم لە سلێمانى بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئامانجمان ئەوەیە کە ئەو منداڵانە بناسێنین بە هەموو خەڵک، ئەو منداڵانەش تواناکانیان کەمتر نییە لە منداڵێکی ئاسایی، ئەویش توانای هەیە و ئەتوانێت وێنە بکێشێت و ئەوەی لە ناخیەتی لەڕێگەی وێنەوە گوزاریشتی لێبکات.
کردنەوەى پێشەنگاى وینەکێشان بۆ منداڵانى داونسیندرۆم و بڵاو کردنەوەى کارەکانیان نیشانەى ئەوەیە توشبووان سود لەراهینانەکان دەبینن بۆیە کەسوکارەکانیان دەڵین پێویستە سەنتەرەکانى داونسیندرۆم زیاتر بکرێن بۆ ئەوەى دایکان و باوکانى تریش منداڵەکانیان بێبەش نەبن .
بێگەرد محەمەد، دایکى توشبووى داون سیندرۆم بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەنتەرەکە زۆر گرنگە بۆ ئەو مندالانە، چونکە لە کۆمەڵگەش پەراوێزخراون، هەروەها زۆرێک لە دایک و باوکەکان منداڵەکەی خستووەتە ژوورەوە و خزمەتێکی جوانی دەکات.