ستیڤن تێرنەر: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بكات

K24 - هەولێر:
شڕۆڤەکارێكی جیۆپۆلیتیک و ڕاوێژکاری بازرگانیی نێودەوڵەتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ ده‌ست پێ بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ده‌بێت بڕیاری لێ بدرێت و ئه‌مه‌ریكاش ده‌یه‌وێت هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێك نزیك بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی ئایاری 2024) ستیڤن تێرنەر، شڕۆڤەکاری جیۆپۆلیتیک و ڕاوێژکاری بازرگانیی نێودەوڵەتی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هانی عێراق ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ناردنه‌وه‌ی نه‌وت هاوكار بێت.
ستیڤن تێرنەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به عێراق و هه‌رێمی كوردستان نیشان بدات هه‌ناردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گرنگه، نه‌خاسمه كه ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به چین و ئێران پرۆفایله‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه.
گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق پشت به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێت و پێداویستییه‌كانی پێ پڕ بكاته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی خۆیه‌تی و بۆ ئابووری و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییانی گرنگه.
ستیڤن تێرنەر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت وزه و ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بكات و ده‌یه‌وێت بۆی بسه‌لمێنێت هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی زۆر باشی ئه‌مه‌ریكایه.
ئەمڕۆ چوارشەممە (15ـی ئایاری 2024) وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا راگەێندراوێكی لەبارەی سەردانەكەی جێفری پایەت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ سەرچاوەكانی وەزە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پایەت لەگەڵ سوودانی باسی لە گرنگی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كردووە لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق - توركیا.
لە راگەیندراوەکەدا هاتووە، جێفری پایەت سەردانی هەولێریش دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و باس لە راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ كوردستان و گرنگی دەستپێكردنەوەی هەناردنەی نەوت دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژە بەوەش دەكات، گازی سروشتی كوردستان گرنگە بۆ عێراق بۆئەوەی بگاتە ئاستی خۆبژێوی و سەربەخۆیی لەبواری وزەدا. هاوکات باسی لەوەشکرد، نەوتی هەرێمی كوردستان هاوكارێكی باش دەبێت بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ ئەورووپا.
رۆژی چوارشەممە (15ـی ئایاری 2024) جێفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە گەیشتە بەغدا، لای خۆیەوە ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لەبارەی سەردانەکەی ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت: ئامانجی هاتنی بەرپرسە ئەمەریکییەکە "بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتنن".
ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، وەکو ئەوەی لە پۆستەکەی رۆمانۆوسکیدا ئاماژەی پێ دراوە، "بەهێزکردنی" هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان واشنتن و بەغدایە لە بواری وزەدا.