بەهرۆز جەعفەر: ئه‌مه‌ریكا بۆی ڕوون بووه‌ته‌وه عێراق ڕێگره له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:
سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا خۆی به به‌رپرسیاری ئاسایشی وزه‌ی جیهانی ده‌بینێت بۆیه له هه‌مووان په‌رۆشتره بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) بەهرۆز جەعفەر، سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتیی (MIRS) تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا له سه‌ره‌تاوه پشتیوانی پرۆسه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بووبێت ئاگه‌داری توانای وزه و نه‌وتی كوردستانن.
بەهرۆز جەعفەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا دوای دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2006ـدا به چڕی كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا له ئۆكتۆبه‌ری 2021ـدا به به‌های 250 ملیۆن دۆلار فه‌ندی كێڵگه‌ی كۆرمۆری كردووه بۆ فراوانكردنی وێستگه‌كان.
ناوبراو گوتیشی، بۆ ئه‌مه‌ریكا و توركیا و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ته‌واوه‌تی ڕوون بووه‌ته‌وه عێراق ڕێگره له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆژی (پێنجشه‌ممه 16ـی ئایاری 2024) جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە دوای ئەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دواتر سەردانی وێستگەکانی کارەبای ماس گڵۆبەڵ لە شارەدێی پیرداود و خۆرمەڵەیان کرد کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای کار گرووپ و ماس کاریان تێدا دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، نەوت و گاز.
جێفری پایت گوتی: زۆر سوپاس بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران بۆ بانگهێشتکردنی من و باڵیۆز ڕۆمانۆوسکی بۆ بینینی بەشێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق. پێویستە بڵێم سەردانەکەی ئەمڕۆ کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر من هەیە، لەڕووی قەبارەی وزەی ئەم ناوچەیە کە بۆ سەربەخۆیی وزەی هەموو عێراق گرنگە، جگە لەوەش بینینی ئەو ڕاستییەی کە هەموومان تا ئاستێک بە هەمان ئاستەنگەکاندا تێدەپەڕین. من لە کۆبوونەوەکەماندا وتم، ئێرە لەبەرچاومدا وەک ئۆکلاهۆمایەکی بچووک وایە، زۆرێک لە ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوتمان لە ئەمەریکا بیر دەخاتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بووم کە توانیمان ڕۆژەکە بە بینینی وێستگەی ماس گڵۆباڵ دەست پێ بکەین، کە یەکێکە لە گرنگترین هاوبەشە جیهانییەکانی جی ئی ڤێرنۆڤا ئەویش لە پێشکەوتووترین کۆمپانیاکانی وزەی پاک، ئاسایشی وزەی گواستنەوەی وزەمانە.