ئەمڕۆ جەیک سولیڤان سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 18ـی ئایاری 2024، جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، سەردانی سعوودیە دەکات.
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، سەردانی سعوودیە دەکات. و ڕۆژی دواتریش دەچێتە ئیسرائیل، ئەجێندای سەرەکیش شەڕی ئیسرائیل و حەماسە. لەناوبردنی حەماس ئامانجێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمەریکایە.
جۆن کێربی ئاماژەی بەوەش دا، جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، گفتوگۆ لەبارەی پرسە هەرێمی و دووقۆڵییەکان دەکات، لەوانەش، شەڕی غەززە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی و ئاشتی لە ناوچەکە. ڕۆژی یەک شەممەش 19ی مانگ سولیڤان سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیران نەتانیاهۆ و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی شەڕی غەززە، ئازادکردنی بارمتەکان، قەیرانی مرۆیی و لەناوبردنی حەماس دەکەن، کە ئامانجێکی هاوبەشی هەردوو وڵاتە.