تەرزە و باران زیاتر لە سێ ملیار دۆلار زیانی بە کشتوکاڵی سنە گەیاندووە

عەبدوڵلا عەبدولمەلەکی بەڕێوەبەری قەیرانەکان لە ڕێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێ: لێزمە باران، تەرزە و لافاوی بەهاری ئەمساڵ زیانێکی زۆری بەر کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ئەمساڵی جووتیاران گەیاندووە.

دەشڵێت: بە درێژایی وەرزی بەهار ئەو باران و تەرزەیەی باریوە زیانی بەر چرۆی باغەکان و بێستانەکانی میوەی سنووری پارێزگای سنە گەیاندووە، لە نێویاندا زیانەکانی لە هەر یەک لە شارەکانی سەقز و بانە 20% بووە لە کەرتی کشتوکاڵ، لە دیواندەرەش جیا لە زیانەکانی بۆ باخ و کێڵگەکانی کشتوکاڵ، زیانی بە چەندین کێڵگەی بەخێوکردنی ئاژەڵانیش گەیاندووە ژمارەیەک مانگا و مەڕو ماڵات بەهۆی لافاوەوە مرداربوونەتەوە.

بەگوتەی عەبدوڵڵا عەبدولمەلەکی زۆرترین زیانی کەرتی کشتوکاڵ، بە بەرهەمی شلیک کەوتووە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو سنەی یەکەم بەرهەمهێنەری شلیک بوو لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

هەروەها ڕایگەیاندووە بە کۆی گشتیی ئەو زیانە ماددیانەی بەرکەوتی کشتوکاڵی سنە کەوتووە بە 3.5 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت.

Fly Erbil Advertisment