مەسرور بارزانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی لە سۆران دانا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی چوار پڕۆژەی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 28-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسە ئیدارییەکان کۆبووەوە. دواتر بەردی بناغەی چوار پرۆژە کە بریتین لە (ڕێگەی دووسایدی 40 مەتریی هۆڵی بۆنەکان – شەهیدانی ئازادی، پارکی ناوشار، پارکی نیشتمانی و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران) دانا.
دوای دانانی بەردی بناغەی ئەو چوار پرۆژەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی "ئەکواپارکی میرۆ لە شنگلبانێ" لە قەزای رواندز، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروانی ئاوه‌دانی گه‌یشتووەته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌تایبه‌ت له بواری ڕێگاوباندا لە قۆناغی کۆتایی دان، له ده‌سپێكی ئه‌مساڵیش تا ئێستا 33 پرۆژه لە سۆران به‌گوژمه‌ی 21 ملیار و500 ملیۆن دینار خراونه‌ته بواری جێبه‌جیكردن و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پڕۆژه‌گه‌لێكی دیكه ڕه‌زامه‌ندیان لەسەر دەدرێت.
ڕێگەی نێودەوڵەتی هامڵتۆن، دەروازەی حاجی ئۆمه‌ران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به پارێزگاكانی هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆك ده‌به‌ستێته‌وه، بری (80) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له رابردوو ده‌ڤه‌ره‌كه پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوشێوه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه.
دوێنێ دووشەممە، 27ـی ئایاری 2024، سەرۆکی حکوومەت، لە ڕێوەرەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، "سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی و ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی حکومەت بوونەوە، بەڵام هەوڵمان دا بە پێی توانای دارایی بەردەستمان، بە هاوکاری و یارمەتی کەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژەی گرنگ لە بواری بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و بەتایبەتیش پرد و ڕێگەوبان جێبەجێ بکەین".