سلێمانی.. شاخی گۆیژە سووتا
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، له شاخی گۆیژه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌م باره‌وه دالیا كه‌مال په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئاگر له به‌شێكی شاخی گۆیژه كه‌وتووه‌ته‌وه، پار ساڵیش له‌و به‌شه‌ی شاخه‌كه ئاگر كه‌وته‌وه.
راشیگه‌یاند، به ڕێژه‌یه‌كی زۆری پووش و په‌ڵاش و دار سووتاوه، ئاگره‌كه‌ش كۆنترۆڵ كراوه.
ده‌شڵێت، لایه‌نی فه‌رمی هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌داوه.
ماوه‌یه‌كه هه‌واڵی دروستكردنی پرۆژه‌یەک له شاخی گۆیژه، بووه‌ته جێی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی كۆمپانیای قه‌یوان گرووپ له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، به دروستكردنی پرۆژه له شاخی گۆیژه، تۆپۆگرافیا و شێوه‌ی شاخه‌كه تێك ناچێت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
تێكدانی شاخی گۆیژەی سلێمانی و شێواندنی، نیگەرانییەكی توندی لەلایەن ژینگەپارێزان و هاووڵاتییانی شاری سلێمانی لێ كەوتەوە، ژینگەپارێزەران و پسپۆرانی ژینگەش تێكدانی شاخی گۆیژە بە هەنگاوێك دادەنێن بۆ تێكدانی سیما و ژینگەی سلێمانی.
گۆیژە یەکێکە لە جوانییەکانی سلێمانی، جگە لەوەی کە جوانییەکی تایبەتی بە شارەکە بەخشیووە، هاوکات لە ڕووی ژینگەیی و کەشوهەواوە سوودی زۆری بە شارەكە بەخشیوە، هەرچەندە بڕیار بوو نەمامی زیاتر لە شاخی گۆیژە بچێنرێت، بەڵام ئێستا شاخ و زەوییەکەشی هەڵدەکەنرێت و دەکرێت بە پڕۆژە، ئەمەش نیگەرانی زۆری لەلایەن هاووڵاتیی و ژینگەدۆستان لێکەوتووەتەوە و بە تێكدانی سیمای سلێمانی دادەنرێت.
فایق بێکەسی شاعیر دەڵێت:
وا مەزانە گۆیژە نزمە، چونکە تەبعی عالییە
نازری قەسرێکە جێگەی شانشینی والییە