سەباح سوبحی: عێراق لەسەر حیسابی هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیارێکی ئۆپێک بووە
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی عێراق لەسەر حیسابی هەرێمی کوردستان پابەندە بە بڕیاری ئۆپێک پڵاس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی بە ڕێژەی 400 هەزار بەرمیل نەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29-05-2024، د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "حکوومەتی عێراق لەسەر حیسابی هەرێمی کوردستان پابەندە بە بڕیاری ئۆپێک پڵاس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی بە ڕێژەی 400 هەزار بەرمیل نەوت، واتا ئەگەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە، دەبێت حکوومەتی فیدراڵی بەرهەمهێنانی نەوت لە شوێنی دیکەی عێراق کەم بکاتەوە، ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم".
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و گاز ئاماژەی بەوەش کرد، "ئاراسته‌یه‌ك له‌ناو وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست بخه‌نه به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان". دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وانه به‌دوای پاساوێكدا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بده‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی بابه‌ته‌كه به سیاسی كراوه، ئه‌وه‌نده پرسێكی ته‌كنیكی نییه.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، 28-05-2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم کرد، بەپەلە لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆببنەوە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەش کردبوو، "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای بودجە دەبێت.
له (25ـی ئاداری 2023)ـەوە، هه‌ناردەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ڕاگیراوە. به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره خه‌ریكی دانووستانن بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی زیانی بە بودجە و ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، هاوکات بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕی وزەی جیهاندا.
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان حکوومەتی عێراق تۆمەتبار دەکەن، بەوەی سەرەڕای ئەوەی لوولە نەوتەکە ئامادەیە، بەڵام نایەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.