بە فەرمی بایرن میونشن راهێنەری نوێی دەستنیشان كرد

ڤینسینت كۆمپانی وەكو راهێنەری نوێی بایرن میونشن دیاریكرا
ڤینسینت كۆمپانی وەكو راهێنەری نوێی بایرن میونشن دیاریكرا

ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بەلجیكی بە شێوەیەکی فەرمی بە گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ ساڵ، وەکو راهێنەری نوێی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دیاریکرا.
دوای ئەوەی بایرن میونشن گرێبەستی تۆماس تۆخێلی راهێنەری هەڵوەشاندنەوە، بەرپرسانی یانەکە هەر زوو هەوڵەکانیان بۆ دەست نیشانکردنی راهێنەرێکی نوێ دەستپێکرد، دواجار یانە باڤارییەكە بڕیاری دا بە دەستنیشانکردنی ڤینسێنت کۆمپانی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەیان بۆ ماوەی سێ ساڵ تاوەکو هاوینی ساڵی 2027.
سەرچاوەکانی ئەڵمانیا باس لەوە دەکەن، یانە باڤارییەکە لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کۆمپانی، نزیکەی 10 بۆ 12 ملیۆن پاوەندیان پێشکەش بە یانەی بێرنلی ئینگڵاند کردووە.
کۆمپانی وەرزی رابردوو لەگەڵ بێرنلی گەڕایەوە پرێمەرلیگ، بەڵام لە وەرزی یەکەم لەگەڵ ئەو یانەیە دووبارە دابەزییەوە خولی پلەیەکی ئینگڵاند و دواجاریش بڕیاریدا لە ئەڵمانیا ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.

ڤینسێنت كۆمپانی راهێنەری نوێی بایرن میونشن
ڤینسێنت كۆمپانی راهێنەری نوێی بایرن میونشن