لە سلێمانی تەققەی زۆر کراوە و هێزی ئەمنی بڵاوبوونەتەوە
لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی تەققەی زۆر کراوەو هێزی ئەمنیش لەنێو گەڕەکەکە بڵاو کراوەتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەمنی بە کوردستان 24ـی ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی ئاشتیی شاری سلێمانی تهققهیهكی زۆر كراوه و زیانی گیانیی نه‌بووه، دوای تەققەکەش هێزێكی زۆری ئەمنی لەو گەڕەكە بڵاو كراوەتەوە.
ئەوسەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوە کردووە، له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی له‌نزیك ماڵی كه‌سایه‌تیه‌ك كه له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا نیشته‌جێیه، ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
تاوه‌كو ئێستا بە فەرمی هۆی تهققهكان بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بە پێی زانیارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک.
پەیامنێری کوردستان24 ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕووداوەکە پەیوەندییان بە وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانیەوە کردووە، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.