وه‌زاره‌تی دارایی لیستی سێیه‌می فه‌رمانبه‌رانی ئاراسته‌ی تی بی ئای كرد

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستێكی تری فه‌رمانبه‌رانی ئاراسته‌ی تی بی ئای كرد.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی "تی بی ئای" بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێهەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی دوو هه‌زار و 557 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند، لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی "تی بی ئای"، هەیە وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان حەفت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری داتا و زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی "تی بی ئای" ناردووە، لیستی یەکەم 368 فەرمانبەر و لیستی دووەم 453 فەرمانبەر و لیستی سێیەم دوو هه‌زار و 557 فەرمانبەری بوون، تا ئێستا کۆی گشتی داتا و زانیاری سێ هه‌زار و 378 فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بازرگانی.

وەزارەتی دارایی داوا له‌ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی "تی بی ئای" ده‌كات بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.