دوای نۆ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە

ئەحمەد قادر حسێن ناسراوە بە مەلا ئەحمەد خاروکی
ئەحمەد قادر حسێن ناسراوە بە مەلا ئەحمەد خاروکی

دوای نۆ ڕۆژ لە نقومبوونی هاووڵاتییەکی تەمەن 68 ساڵی دانیشتووی سنووری شارۆچکەی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک، شەممە 1ی حوزیرانی 2024 تەرمەکەی لە نزیک پردی شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە.

بەرگری شارستانیی ئاکرێ بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، نۆ ڕۆژ لەومەبەر هاووڵاتییەک لە گوندی خاروکی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەش بۆ ڕاوی ماسی چووەتە سەر زێی گەورە و دواتر ون بووە، دوای نۆ ڕۆژ گەڕان بەدوایدا ئەمڕۆ شەممە لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی شارۆچکەی خەبات تەرمەکەی لە نزیک پردی کەلەک دۆزرایەوە.

هاووڵاتییەکە ناوی (ئەحمەد قادر حسێن)ـە و ناسراوە بە مەلا ئەحمەد خاروکی لە دایکبووی 1956ـە.