ریال مەدرید بۆ جاری پازدەیەمین بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
ریال مەدرید بۆ جاری پازدەیەمین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، لوكا مۆدریچ بووە یەكەمین یاریزان كە زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەكە بباتەوە.
لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2023 ـ 2024، لە یاریگەی وێمبڵی لە لەندەن، ریال مەدریدی ئیسپانیا و بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بەیەكگەیشتن، نیوەی یەكەم بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەڵام لە نیوەی دووەم ریال مەدرید دوو گۆڵی لە رێگەی دانی كارڤاخاڵ و ڤینسیۆس جۆنیۆر تۆمار كرد و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.
ریال مەدرید توانی لە دوایین 11 وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ شەشەمجارە نازناوی چامپیۆنزلیگ دەباتەوە.
ئەم یارییە بۆ تۆنی كرووس دوایین یاریی ژیانی وەرزشی بوو بە درێسی ریال مەدرید، هەروەها دوایین یاریش بووە بۆ ماركۆ رۆیس بە درێسی بوروسیا دۆرتمۆند.
