كێربی: بایدن نایه‌وێت بەرپرسیار بێت لە دەستپێکردنی جەنگی جیهانیی سێیەم
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت بەرپرسیار بێت لە دەستپێکردنی جەنگی جیهانیی سێیەم لە ڕێگەی پشتیوانیی واشنتنه‌وه بۆ کیێڤ.
جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 2ـی حوزه‌یرانی 2024)، به ته‌له‌ڤزیۆنی (ئه‌ی بی سی)ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، نیگه‌رانین له‌باره‌ی فراوانبوونی شه‌ڕ له ئۆكرانیا. ده‌شڵێت: "هه‌میشه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، نامه‌وێت به‌هۆی پاڵپشتیمان بۆ كیێڤ، به‌رپرسیاریی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانییی سێیه‌م بم".
كێربی هه‌روه‌ها گوتیشی: واشنتن نایه‌وێت رووبه‌ڕووی رووسیا و هه‌ر هێزێكی دیكه‌ی ئه‌تۆمیی جیهانی ببێته‌وه.
پێشتریش رۆژنامه‌ی پۆله‌تیكۆی ئه‌مه‌ریكی چۆنییه‌تی بڕیاردانی بایدنی ئاشكراكردبوو، كه چۆن بڕیاریداوه به چه‌كی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیاوه هێرش بكرێته سه‌ر رووسیا.
هه‌روه‌ها ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا، ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ئه‌وه بزانن، خه‌ریكه یاری به‌چییه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك پێشتریش نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاندبوو، له‌كاتی بوونی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك، رووسیا وه‌ڵامی توندی ده‌بێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.