نوێنه‌ری جووتیارانی سه‌رگه‌ڕان: له كه‌ركووك ده‌زگاكانی یاسایی لایه‌نگریی عه‌ره‌بی هاورده ده‌كه‌ن
له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، عه‌ره‌بی هاورده هه‌وڵی داگیركردنی زه‌وی كورد ده‌ده‌ن، له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری جووتیارانی سه‌رگه‌ڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌ره‌به‌كان له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس هه‌وڵیاندا كورد له زێدی خۆیان ده‌ربكه‌ن، دوای 2003ش هه‌مان ره‌وت به‌رده‌وامه و دووباره عه‌ره‌ب ده‌یانه‌وێت زه‌وی كوردان داگیر بكه‌نه‌وه.
محه‌ممه‌د ئه‌مین نوێنه‌ری جووتیارانی سه‌رگه‌ڕان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئومێده‌وار بووین له رێگه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراق كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان و رێگریكردن له داگیركردنی زه‌وی كوردان كۆتایی پێبێت، ئه‌وه‌ی له گوندی چه‌خماخه‌ی سنووری دووبز ده‌بیندرێت، كه عه‌ره‌ب له رێگه‌ی دادگاكانه‌وه ده‌یانه‌وێت زه‌وی كوردان داگیر بكه‌ن، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان بوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له رووی یاساییه‌وه ته‌واوی به‌ڵگه‌كانمان به‌ر ده‌ستن، كه ئه‌و زه‌وییانه موڵكی كوردانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دادگاكانی كه‌ركووك عه‌ره‌بی ناوچه كوردستانییه‌كان به هاورده حیساب ناكه‌ن.
ده‌شڵێت، له كه‌ركووك یاسا به‌رقه‌رار نییه، هه‌موو ده‌زگاكانی یاسایی لایه‌نگریی عه‌ره‌بی هاورده ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بانگی دادگا بكرێین، هه‌موو به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست، كه ئه‌و زه‌ویانه موڵكی كوردن، خاوه‌نی تاپۆی ساڵی 1938ین.
نوێنه‌ری جووتیارانی گوندی سه‌رگه‌ڕان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت، عه‌ره‌به‌كانی دانیشتووی گوندی (مامه)ـی سه‌ر به قه‌زای دووبز ده‌یانه‌وێت زه‌ویی كورد داگیر بكه‌ن و ئه‌ندامێكی ئەنجوومەنی گوندی چەخماخەش رایگه‌یاند، عه‌ره‌ب له سنووری دووبز هاندراون كورد ده‌ربكه‌ن.