ئارسێناڵ دەستبەرداری 22 یاریزانی بوو
یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دوای لەدەستدانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، لە بەیاننامەیەكی فەرمی دا رۆیشتنی 22 یاریزانی لە یانەكەی راگەیاند، محەمەد ئەلنینی ناوەراستكاری میسری لەنێو ئەو یاریزانانەیە دەبێت لەم هاوینە یانەكە جێدێڵێت.
یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە راهێنەرایەتی میكێل ئارتێتا لە دوایین یاریی ئەم وەرزە بە جیاوازی تەنیا 2 خاڵ نازناوی پرێمەرلیگی لەدەست دا.
یانەی ئارسێناڵ ناسنامەی هەر 22 یاریزانەكەی بڵاوكردەوە كە لەم هاوینە یانەكە جێدەهێڵن كە پێكهاتوون لەم یاریزانانە: (محەمەد ئەلنینی، ماورۆ باندیرا، عەمری بنیامین، لویس براون، كاتالین سێرجان، نوح كوبر، سابرینا دانیلۆ، هێنری دەیڤز، ئۆڤی ئیجیهری، تایلۆر فوران، هیوبرت جراشیك، جەیمیس هیلسۆن، هێنری جیفكوت، تیریس جۆن، ئەلێكس كیرك، جەیمس لانین، كیلان ماركێزی، فیفیان میدیما، ئارسەر ئۆنۆنكۆ، كامارنی رەیان، سیدریس سوارێز و كیدۆ تایلۆر.
بە گوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا، زۆرینەی ئەو یاریزانانەی ئارسێناڵ دەستبەرداری بووە یاریزانی لاوبوون، بەشێكیشیان بەخواستن بەڕێیكردوون، ئامانجیش لەم كارە كۆكردنەوە داهاتە بۆ گواستنەوە و راگەیاندنی گرێبەستی گەورە.