پۆلیسێکی ئافرەتی ئەمەریکی ڤیدیۆی ڕووتی خۆی بۆ ئەفسەرە پلە باڵاکان ناردووە
پۆلیسێکی ئافرەتی ئەمەریکی لە شاری میسیسیپی لە کارەکەی دوور خرایەوە، پاش ئەوەی وێنەی سێکسی لەگەڵ ئافرەتێکی دیکەدا گرتووە و ڤیدیۆکەی بۆ ئەفسەرە پلە باڵاکانی هاوڕێکانی ناردووە.
ئیڤانا ویلیامز ئەفسەری پۆلیس لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا لە کارەکەی دوور خرایەوە، ئەمەش لەکاتێکدا تۆمەتبار کرابوو کە دیمەنی نەشیاوی بۆ چەند ئەفسەرێکی پلە باڵا ناردووە و تەنانەت سەردانی ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکانی کردووە کاتێک مۆبایلەکەی دەستی بەسەردا گیراوە.
جگە لەوەش تۆمەتبار کراوە بە ناردنی ڤیدیۆیەکی سێکسی بۆ هاوکارەکانی، یەکێکیان سکاڵای مەدەنی لە دژی تۆمارکردووە قوربانییەکە کە ناوی نەهێنراوە، لە سکاڵاکەدا نووسیویەتی: هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە ژمارەی ئەو کەسانەیان ئەم ڤیدیۆیەیان هەیە چەند کەسن، ئەوەی پێم گوتراوە، زۆرێک لە ئەندامانی کۆمەڵگەی جێبەجێکردنی یاسا ئەو ڤیدیۆیە سێکسیانەیان لایە و دواتر ڤیدیۆکەیان لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی بەش کردووە.
هەروەها ئەفسەران جولیۆس هاتسۆن و جێرمی لۆت، لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە بەهۆی ئەوەی گوایە داوای وێنەی ڕووتی ویلیامزیان کردووە، ئەمەش پێشێلکردنی ڕێسای ڕەفتاریی بووە.
ئەم ئابڕووچوونە، لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە کاتێک "هاتسۆن" کارێکی نوێی وەک جێگری سەرۆک شارەوانیی لە ناوچەی ڕانکین پێ سپێردرا.
برایان بەیلی، سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی ڕانکین گوتی: "بەپێی ئاگاداری من و لێکۆڵینەوەکانی پێشینەمان، ئەمە پێشێلکردنی سیاسەتی دەوریەی ڕێگاوبانی میسیسیپی بووە و هیچ تۆمەتێک بۆ چالاکیی تاوانکاریی بە هیچ جۆرێک نەبووە."
هاتسۆن لەبەردەم لێکۆڵەرانی ویلایەتەکەدا دانی بەوەدانا کە سەرپەرشتیاری ویلیامز بووە و داوای ئەو وێنە قێزەونانەی کردووە. هەردوو پیاوەکە لە تانەکانیاندا دەڵێن، وێنەکانیان لە کاتی ئەرکدا وەرنەگرتووە، و داوایان کردووە کە کۆتایی پێهێنانی خزمەتەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە.