هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان - ڕانیە کرایەوە

K24 - ڕانیە:

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ڕایگەیاند: هێڵی 132کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان - ڕانیە کرایەوە. کە بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە، توانای گواستنەوەی کارەبا بۆ ئەو دەڤەرە زیاتر دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە (10ـی حوزەیرانی 2024) پرۆژەی هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان - ڕانیە کرایەوە کە پرۆژەکە بە دانانی نزیکەی 300 تاوەر بە درێژایی 100 کیلۆمەتر، کارەبا لە وێستگەی بازیان بۆ ڕانیە دەگوازێتەوە.

پرۆژەکە نزیکەی 32 ملیار دیناری تێچووە و لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ کراوە و لەلایەن خۆیەوە، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا باسی لە گرنگیی هێڵەکە بۆ دانیشتوانی دەڤەرەکە کرد کە توانای گواستنەوەی کارەبایەکی زیاتری هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە کێشەی ڤۆلتیەی کارەبای ناوچەکە چارەسەر دەکات و توانای گواستنەوەی کارەبا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین زیاد دەکات.